گوتەبێژی حکومەت: هەموو هەوڵێک دەدەین عێراق لە گۆڕەپانی شەڕ دووربخەینەوە
- عێراق
- 7 تشرینی یەکەم

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی فیدراڵ
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەغدا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامە، جەختیش دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن عێراق لە گۆڕەپانی شەڕ دووربخەنەوە.
وێنە گەرەکە: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق بۆسەر تەلئەڤیڤ، تادێت مەترسی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەبێت، ئەوەش وایکردووە حکومەتی فیدراڵ ڕێکاری ئەمنیی بگرێتەبەر وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر نائارامییەک کە وڵات بگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی فیدراڵ بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، حکومەت لەسەر ئاستی ناوخۆ، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە هەوڵەکانی بەردەوامە تا وڵات لە شەڕ دووربخاتەوە، چونکە ئەوە بڕیاری فەرمی دەوڵەتە و بەرژەوەندیی باڵای عێراقیش دەپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت پەیامی بۆ هەموو لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ناردووە و تیایدا جەختیکردووەتەوە کە هەر نائارامییەک وڵاتەکە بگرێتەوە لەڕووی سیاسی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەوە کاریگەریی نەرێنی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی سیاسی، هاوکاری مرۆیی و میدیاییەوە عێراق یەکەم دەوڵەتی ئیسلامییە لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەڵەستین و لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی گوتەبێژی حکومەت، هەموو ڕێکارێکی ئەمنی و سەربازیی بۆ پاراستنی سەروەری عێراق گیراوەتەبەر، هاوکات بەغدا ڕەخنەش لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت کە نەیانتوانییوە شەڕی ناوچەکە بوەستێنن و پڕۆژەی جێگرەوە بۆ چارەسەری سەربازی پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە