ئاڤا نیوز ناوی بەربژێرەکان بۆ پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 20 شوبات

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
یەکێتی و گۆڕان لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕێكکەوتوون؛ بەجۆرێک پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی هەڵەبجە بۆ یەکێتی، پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقامی سلێمانیش بۆ گۆڕان.
زانیاریی تایبەت: بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی پێکهاتوون لە، ئاوات محەممەد، قایمقامی ئێستای قەزای ناوەندی سلێمانی و شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی.
زانیاریی زیاتر: نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە لە پۆستەکەی لەسەر پشکی یەکێتی بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: تەلار لەتیف، بەرپرسی کاروباری یاسایی یەکێتی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە لەگەڵ گۆڕان باسی گۆڕانکارییەکانیان کردووە.
بۆچوونی بەرامبەر: کاوە عەبدوڵڵا، بەرپرسی ژووری حکومەتی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پابەند دەبین بە ڕێککەوتننامەی ساڵی 2014ـی نێوانمان و لای ئێمە هێڵی سوور لەسەر هیچ پۆستێک نییە.
باکگراوند: ساڵی 2014 دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتن دوو ساڵ بە دوو ساڵ پۆستەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەببەن، تاوەکو ئێستاش تەنها یەکجار پۆستەکان ئاڵوگۆڕ کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران