پەرلەمانی عێراق و ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین و لوبنان ڕێککەوتن
- عێراق
- 14 تشرینی یەکەم

محەممەد باقر قالیباف - موحسین مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
هەردوو سەرۆکی عێراق و ئێران بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی گەلی فەلەستین و لوبنان لە سویسرا کۆبوونەوە، هەردوولا لەسەر ئەم پرسە ڕێککەوتن و جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام بن لە فشار دروستکردن لەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی جەنگ.
وێنە گەورەکە: موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت و محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کارەکانی خولی 149ـیەمینی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە جنێفی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە کە بڕیارە لە 12 بۆ 17ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەردوولا دووپاتیان کردوەوە لەسەر بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی تەواوی هاوکاری بۆ فەلەستین و لوبنان و هەماهەنگیکردن لە هەڵوێستەکانیان لە کۆڕ و کۆبوونەوە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان لە پێناو دۆسیە چارەنووسسازەکاندا.
زانیاریی زیاتر: هاوکات هەردوولا بەردەوام دەبن لە دروستکردنی فشار بۆ سەر ئیسرائیل لەپێناو کۆتاییهاتنی "دەستدرێژییەکانی زایۆنی" لەسەر وڵات و گەلی ناوچەکە و ناردنی هاوکاریی پزیشکی و خۆراک بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەندەلاوی داوا لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەکات هەڵوێستی تووندیان هەبێ لە بەرامبەر مەترسیی ئەو هەوڵانەی کە دژ بە "موسڵمانان" گیراوەتەبەر و سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی "زایۆنی" لە ناوچەکەدا دابنێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات