
یەکێک لەو قوتابخانانەی ئاکرێ کە لە بواری جێبەجێکردندان. وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە قەزای ئاكرێ سێ قوتابخانەی نوێ تەواوکراون و لە ماوەیەکی نزیکیشدا نۆ قوتابخانەی گەورەی 18 پۆلی بە گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێن.
بۆچی گرنگە: یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیدانە بە كەرتی پەروەردە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە گەشەی بەردەوام بە کەرتەکە بدات، یەکێکیش لەو رێگایانە دروستکردنی قوتابخانەی نوێیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ قوتابخانەیەی تەواوبوون زیاتر لە 300 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجکراوە، نۆ قوتابخانەی دیكەش بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار لە نۆژەنکردن و فراوانکردندان. جگە لەوەش، نۆ قوتابخانەی دیکەی 18 پۆلی بە گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: کاروان زاهیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو 16 قوتابخانە بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار نۆژەن کراونەتەوە و چەندین قوتابخانەی دیكەش نۆژەن و دروست دەكرێن.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو نۆ قوتابخانەیەی دروست دەکرێن توانای ئەوەیان هەیە نزیکەی 10 هەزار قوتابی لەخۆبگرن، بۆیە بارگرانی لەسەر قوتابخانەکانی دیکە کەم دەکەنەوە و هەلی کارکردنی زیاتر بۆ مامۆستایانی دانەمەزراو دەرەخسێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە نامەیەک بۆ دادگەی فیدراڵی دەنێرێت