وەزارەتی پەروەردە خشتەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە خشتەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاو دەکاتەوە

تاقیکردنەوەی قوتابییان

ئاڤا نیوز

 

هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپیدەکەنەوە و وەزارەتی پەروەردە خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 1/6/2025، تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕۆژی 13/6/2025، وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی و خولی دووەمی پۆلەکانی دیکەی  قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخست.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و پۆلە ناکۆتاکانی ڕاگەیاند.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەوەردە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی خشتەیەکەوە کاتی تاقیکردنەوەکانی دیارکراوە بەم شێوەی خوارەوە. 

ژمارەکان وادەڵێن: 115 هەزار و 787 قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

- بەشی زانستی؛ 84 هەزار و 298 قوتابی.
- بەشی وێژەیی؛ 28 هەزار و 865 قوتابی .
- بەشی پیشەیی؛ دوو هەزار و 624 قوتابی.
- هاوکات لە 2 هەزار و 17 ناوەندی خوێندن تاقیکردنەوە دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ