شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 28 تشرینی یەکەم

گرافیک، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بۆ تاوتوێکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10 بەبێ لێبڕین، بە چەند گوژمەیەک و لە ماوەیەکی کەمدا بنێرێت، بۆ تاوتوێکردنی لیستی مووچە و چەند بابەتێکی دیکەش شاندێک لە بەغدایە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "شاندەکەی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10یان لەگەڵ خۆیان بردووەتە بەغدا، بۆ ئەوەی هەر تێبینیەک هەبێت لەوێ چارەسەری بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە شاندەکە لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
خاڵی ئەرێنی: بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گرفتە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێن و لە ساڵی نوێدا هیچ گرفتێک نەمێنێت، هەر مووچەخۆرێکیش تاوەکو 20-11ی ئەمساڵ بایۆمەتری نەکات مووچەی ڕادەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
باڵی گردەکە داوای سڕکردنی چالاكییەكانی گۆڕان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دواخستنی گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات