
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای چەندجارێک لە دواخستنی بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکانەوە، سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسای پەیوەست بە کورد، شیعە و سوننە کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی بەیانیدا پەرلەمان دەنگ لەسەر چوار پرۆژەیاسا بدات، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژەیاسایەک دەکات.
بۆچی گرنگە: بڕگەی یەکەم تایبەتە بە کەرکووک و سنووری ماددەی 140 و، خواستی کورد و تورکمانە بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 300 هەزار دۆنم مووڵک و زەویی جووتیارانی ئەو دوو پێکهاتەیە کە 50 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دراون بە عەرەبی هاوردە.
بەرنامەی کار: بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای باری کەسیی.
سێیەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی.
چوارەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای خزمەتی خانەنشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
پێنجەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.
وێنە گەورەکە: سێ لەو پرۆژەیاسایانەی بڕیارە بەیانی دەنگیان لەسەر بدرێت، لەنێوان کورد و شیعە و سوننە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و بە مەرج دەنگ بە پڕۆژەیاسای یەکتر دەدەن.
- شیعە داوای پشتیوانیی لە کورد و سوننە کردووە دەنگ بە پڕۆژەیاسای بارسی کەسیی بدەن کە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە لە عێراق.
- لەبەرامبەردا شیعەکان دەنگ بە پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەدەن کە داواکاریی سوننەکانە بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانیکراوی سوننەکان کە بەتۆمەتی داعشبوون سزادراون.
- شیعەکان دەنگ بە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی مووڵک و ماڵی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک دەدەن بۆ خاوەنەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێدەچێت ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان پێکهاتەکان لەسەر هەرسێ پرۆژەکە کرابێت، بەتایبەت کە لەکۆبوونەوەی دوێنێدا سوننەکان تێبینییان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ جووتیارانی سنووری ماددەی 140 هەبوو و بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، بەوهۆیەشەوە سەرەڕای ئامادەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، بەڵام کۆبوونەوە ئەنجامنەدرا.
زانیاریی زیاتر: سوننەکان دەڵێن، لێسەندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە جووتیارانی عەرەب و پێدانەوەیان بە جووتیارانی کورد و تورکمان بەبێ قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی عەرەب، نادادپەروەرییە و مەترسی هەیە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لەو ناوچانە ڕووبەڕووی مەترسیی ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە