لە باكووری كوردستان خۆپیشاندان لەدژی دانانی قەیوم بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تشرینی دووەم

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی لە باکووری کوردستان بەردەوامی هەیە
ئاڤا نیوز
خۆپیشاندانی جەماوەری لە چەند شارێكی باكووری كوردستان لەدژی دانانی قەیوم لەشوێنی بەرپرسە هەڵبژێردراوەكانی كورد بەردەوامە، هێزە ئەمنییەكانی توركیاش دەستیان بە ڕەشبگیری كردووە و تائێستا 200 هاووڵاتی دەستگیركراون، كە 173 لەوانە منداڵن.
وێنە گەورەكە: ماوەی چەندین ڕۆژە لە دژی دانانی قەیوم لە جێگەی بەرپرسە هەڵبژێردراوە کوردەکان خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی لە باکووری کوردستان بەردەوامی هەیە، لە چەند شارێکیش ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دێڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین، بە میدیاكانی باكووری كوردستانی ڕاگەیاندووە، وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو هەوڵە ناڕەوایە بۆ دانانی قەیوم لەجێگەی بەرپرسانی هەڵبژێردراوی شەرعی ، ئەو كارەی حكومەتی توركیا خیانەتە بۆ مۆدێلی حكومڕانی شارەوانییەكان، كە زۆر ماندووبووین بە بونیاتنانی.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان پۆلیسی توركیا هەڵمەتی هەڵكووتانە سەر ماڵان و ڕەشبگیری دەستپێكردووە، زۆربەی دەستگیركراوەكانیش منداڵ و مێرمنداڵن.
ئەوەش بزانە: ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرینی کورد و هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین کە ئێستا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، لەنێو ئاپۆڕای جەماوەریی لایەنگرانی "دەم پارتی" قسەی كرد و وتی:"دەسەڵاتدارانی حكومەتی توركیا دەستێك بۆ ئاشتی درێژدەكەن و بە دەستەكەی تریش دارێك هەڵدەگرن و هەوڵدەدەن دەستبەرداری ئازادی و مافەكانمان بین".
مەترسی بابەتەكە: لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا، ترسیان لەوەیە ئەو سیستەمە سەركوتكارییەی كەوا كابینەی ئێستای حكومەتی توركیا پەیڕەوی دەكات، ببێتە سیستەمێكی سەرتاسەری و هەمیشەیی و، ناوچەكانی دیكەی توركیاش بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات