پرۆژەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 12 تشرینی دووەم

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و پڕۆژەکە سوود لە وزەی خاوێن وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: پێش کردنەوەی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان، بەمنزیکانە پرۆژەیەکی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێڵی کارەبایی لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێت، لەڕێگەی سەدان وێستگە لە سەرتاسەری هەریمی کوردستان شۆفێران دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاویی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بە هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانییەکی بیانی، پرۆژەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەهێننە هەرێمی کوردستان، هاوکات لە ئایندەیەکی نزیکدا کارە ئیدارییەکانی تەواو دەکرێت و دەستەی وەبەرهێنانیش هەموو بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنانی لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردنی زەوی ئاگەدار کردووەتەوە، چونکە پرۆژەکە لە قۆناغی تەرخانکردنی زەویدایە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی چۆنێتی دابینکردنی کارەبا بۆ پڕۆژەکە بەرگەشت ئاکرەی تایبەت بە ئاڤا ئەوەی ئاشکرای کرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبا بۆ پرۆژەکە دابین ناکات، چونکە پرۆژەکە لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت، دواتر بۆ بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە وێستگەکان بەکاری دەهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆژەیەکی لەم شێوەیە دەکرێتەوە، هاوکات دەبێتە ژێرخانێکیش بۆ هێنانی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە