
دار و پەردووی ڕووخاوی ماڵی پێشڕەو دزەیی - وێنە: محەممەد شوانی
چل ڕۆژ بەسەر هێرشی بێ پاساوی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێ، تاران هیچی دەستنەکەوت لە هێرشەکە و پەشیمانە، لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان ئیرادەی بەهێزتر بوو.
لە هێرشەکەدا سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی خۆی و منداڵە بچووکەکەی، میوان و کارکەرێکی شەهید بوون.
سوپای پاسداران لە سووریا و یەمەن و ناو ئێران لێی درابوو، بەڵام بە حیسابی خۆیان لە هەولێر بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی تۆڵەیان کردەوە.
دوای هێرشەکە بەرپرسانی ئێران و هەندێک لە دەزگا ئەمنییەکان پەشیمان بوون لە هێرشەکە، بەتایبەت دوای ئەوەی کاردانەوەی تووندی عێراقی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
بەرپرسێکی باڵای عێراق کە پێی باشبوو ناوی بپارێزین بە ئاڤانیوزی ڕاگەیاند، کە هاوتا ئێرانییەکەی پێی ڕاگەیاندووە پەشیمانن لەو هێرشە و هەڵە بووە، هەموو دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیش ئاگادار نەبوون و دەزگایەک سەربەخۆ هێرشەکەی کردووە.
لە کاتی هێرشەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس بوو، بە هاوەڵی یازدە سەرمایەداری گەورەی کوردستان. لەوێ رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هیچ کات مەترسی نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و لە هەمانکاتدا نابێت ئەم هێرشەی هەولێر و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بێ وەڵام بمێنێتەوە. باشترین وەڵامیش بەڕای سەرۆکوەزیران، بەردەوامیدانە بە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی هەوڵەکان. هەروەها لە دەرەوەش فراوانکردنی پەیوەندییەکانە بۆ زیاتر پاراستنی هەرێمی کوردستان.
پێشڕەو دزەیی هەر وەک چۆن جێپەنجەی دیارە بە ئاوەدانیی پایتەختەوە، بە شەهیدبوون و بە خوێنیشی دەرگایەکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوای هێرشەکەی سەر هەولێر بەباشی هاتنە سەر هێڵ و ئەو پەیامەیان دووپاتکردەوە، کە هەولێر ژمارەیەکی گرنگە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم چەند ڕۆژەی داهاتووش هەموو لایەک ئەو پەیامە بە باشی دەبینن لە ڕێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟