دوو بڕگەی یاسای بودجە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموار دەكرێنەوە
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجە تەنیا دوو بڕگە لە خۆدەگرێت، كە هەردوو بڕگە پەیوەندی بە هەنگاوەكانی دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 26-11-2024، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراق دەكات و تەنیا هەردوو بڕگەی ماددەی 12ـی یاساكە هەمواردەكرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕەشنووسی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13 بۆ ساڵەكانی (2023 و 2024 و 2025) كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، لە بڕگەی (جیم) ماددە 12ـی یاساكە، بەمجۆرە هەمواركراوەتەوە كە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 6 دۆلارەوە دەكرێت بە 16 دۆلار.
زانیاریی زیاتر: بڕگەیەكی دیكەش بۆ ئەو ماددەیە زیادكراوە كە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە، بەوەی كە وەزارەتی دارایی فیدراڵی، خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە خەرجی سیادی، قەرەبووی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، لەبەرامبەر ڕادەستكردنی نەوتەكە بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) یاخوود وەزارەتی نەوتی عێراق.
بابەتە ستراتیژییەکە: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان خەرجی خەملێنراو بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دیاری دەكەن لە ماوەی 60 ڕۆژ لەكاتی دەرچوون و جێبەجێبوونی ئەم یاسایە، لە ئەگەری ئەوەی هەردوو وەزارەتەكە نەگەیشتنە ڕێككەوتن، ئەوا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەم كێشەیە یەكلایی دەكاتەوە لەڕێگەی پێكهێنانی لیژنەیەكی ڕاوێژكاریی بیانی تایبەتمەند.
بۆچی گرنگە: عێراق ترسی لە بەئامانجگرتنی بەندەری بەسرە هەیە بەتایبەت دوای زیادبوونی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، لە ئەگەری ڕوودانی پێشهاتی لەمجۆرە، ناتوانێت نەوتەكەی هەناردە بكات، ئەوكات تاكە ڕێگە بۆ هەناردەكردنی نەوت، بۆڕیە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەوەش بزانە: پێشتر هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندبوو، هەواڵی خۆش لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە و ئامادەكارییەكان تەواوكراون.
باكگراوند: زیاتر لە 18 مانگە بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، زیانی نزیكەی 20 ملیار دۆلار بە ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە