سەرۆکی دادگەی فیدراڵی عێراق پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بزنس
- 15 حوزەیران

کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند؛ پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی یاسا چارەسەر بکرێت، هاوکات سەرۆککۆمار دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بدۆزرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، د. لەتیف ڕەشید جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: دادوەر جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق دووپاتی کردەوە کە دادگەی فیدراڵی بەپێی دەستوور و یاسا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی و مافەکانی خەڵک دەستەبەر بکات، وتیشی: پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە پێی یاسا چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 2025-05-28، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، ئەمەش بە بیانووی نەمانی تەرخانی دارایی ساڵی 2025، ڕۆژی 1ـی 6، کۆمەڵێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان دژی ئەو بڕیارە تۆمار کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 16ـی مانگ، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسەکە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان یەکلابکاتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا دەستیکەوتوون، دادگای فیدراڵی فەرمانێکی وەلائی - فەرمان سالاری لەبارەی مووچە دەردەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
31 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە