سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادی مەولوود لە شاری هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لەڕێوڕەسمی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر(د.خ) بەرز ڕاگیرا، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان خەڵک بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و سەردانی تەکیە و مزگەوت و خانەقا و بە سەڵاوات و سروودی ئاینی و موناجات دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو یادە دەربڕی.

زانیاریی زیاتر: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-09-04، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە یاوەریی هەریەك لە وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەڕزڕاگرتنی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) كرد.

لەلایەكی دیكەوە: بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ