عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت

شەیری بکە لە:
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت

دیمەنی دەروازەی سنووری تڕێبیل. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، لە 1ـی مانگی 12ـی ئەمساڵەوە "بەیانی گومرگی پێشوەخت" دەکەوێتەکار و لەڕێگەیەوە پێشوەخت دەزانن بازرگانان چی هاوردە دەکەن و گومرگی کاڵاکانیشیان چەندە، بەوەش داهاتی نانەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ماوەی چەند ساڵێکە دەیەوێت پشت بەستن بە داهاتی نەوت کەمبکاتەوە و لەبەرامبەردا داهاتی نانەوتی زیاد بکات، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێنانی کاڵا لە دەرەوەی ڕێنماییەکان چڕکردووەتەوە و دەیەوێت هەموو دەروازەکانیش بە یەک سیستمی ئەلیکترۆنی گومرگی کاڵاکان وەربگرن، واتە کۆکردنەوەی داهات بە ناوەندی دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: قاسم سامر، سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو داهاتی دەروازەکان دوو تریلیۆن دینار بووە، ئەمساڵیش تا مانگی نۆ گەیشتووەتە 1.7 تریلیۆن دینار، چاوەڕێش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە سێ تریلیۆن دینار، لەکاتێکدا لە 20 ساڵی ڕابردوودا داهاتی دەروازەکان کەمتر لە یەک تریلیۆن دینار بووە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سامر، لە یەکی مانگی 12ـی ئەمساڵەوە بەیانی گومرگی پێشوەخت جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش بریتییە لە پابەندکردنی بازرگانان بە ئاشکراکردنی ئەو کاڵایانەی هاوردەی دەکەن پێش ئەوەی پارەکەی ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، "بەوەش زانیاریی گومرگی پێشوەختیان دەبێت و بەهۆیەوە بەهای کاڵاکان دەزانن، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتی گومرگی، چونکە هەر دۆلارێک کە دەچێتە دەرەوە لە بەرامبەردا کاڵایەک لەڕێگەی دەروازەکانەوە دێتە وڵاتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ