سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

بڕیار وایە ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا بکات و لەبارەی گرژییەکانی ناوخۆ و ناوچەکە کۆببنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی (مەهەپە) دەکات و کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ناوخۆییەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتووێ دەکرێن.

چی ڕوودەدات: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی "مەهەپە" لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی سەبارەت بە دوایین پێشهات و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار کرد و ڕایگەیاند: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چەک، هەسەدەش دەگرێتەوە و دەبێت بە پێی پرۆسەکە هەنگاو بنێن و داواکارییەکانی بانگەوازەکە جێبەجێ بکەن، لە هەمان کاتدا دۆخی ناوخۆی تورکیا تووشی پشێووی بووە بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی رێکخستنەکانی جەهەپە کە بڕیاربوو لە ئیستەنبووڵ ئەنجام بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ