شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە

پێنجەمین پێشەنگای نێودەوڵەتیی هەولێر؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

لەم مانگەدا شەشەمین پێشەنگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە و بڕیارە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بۆ شەشەم جارە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە (Real Estate Invest Expo 2025) دەکرێتەوە، پێشانگاکە بە پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان و پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر  لەلایەن کۆمپانیای (لۆیال شۆ) دەکرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هێمن سابیر - بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە، کەوا بڕیارە 9/9/2025، بکرێتەوە و ماوەی چواڕ بەردەوام بێت.

 

زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنان لەبواری خانووبەرە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشداری دەکەن.

 

ئەمەش بزانە: ئەم پێشانگایە ماوی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە بەشداری و چالاکی کۆمپانیاکان، ژمارەیەک دیبەیت و چالاکی دیکە تایبەت بە کەرتی خانووبەرە لەخۆدەگرێت.

 

بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ دروست کردنی پەیوەندی و پێکەوە کارکردن لە نێوان خاوەنکار و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی عێراقی و بیانی، لە هەمان کاتیش هەوڵێک دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ