چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

گوۆ جیاکوون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین

ئاڤا نیوز

دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چین ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ ڕووسیا و کۆریای باکوور پلانگێڕییان دژ بە ئەمریکا کردبێت.

چیرۆکی سەرەکی: سوپای چین نمایشێکی گەورەی سەربازی بەڕێوەبرد، شی جین پینگ، سەرۆکی چین هاوشان لەگەڵ کیم جۆن ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەی نمایشەکە بوون، نمایشکە کاردانەوەی ترەمپی لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: دوای نمایشە گەورەکەی چین بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی زلهێز، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: هیوادارم سەرۆک شی و گەلی گەورەی چین ڕۆژێکی نایابیان هەبێت، تکایە سڵاوم بگەیەنن بە ڤلادیمیر پووتین و کیم جۆن ئوون کە خەریکن پیلان دژی ئەمریکا دادەنێن.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گوۆ جیاکوون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیاند: سەرۆکی وڵاتان بانگهێشتكراون بۆ یادکردنەوەی کۆتایی هاتنی جەنگی دووەم جیهانی، چین لەگەڵ ‌وڵاتێکدا بەهیچ شێوەیەک وڵاتێکی دیکە ناکاتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە: یوری ئوشاکۆف، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ڕووسیا لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپی بە گاڵتەجاڕی ناوبرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین لە پەراوێزی چاڵاکییەکانی ڕێکخراوی شانگهای و بە بۆنەی 80 ساڵەی  خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە جەنگی دووەم جیهانی نمایشێکی سەربازی گەورەی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ