تەندروستیی کەربەلا: ئەو ئاوەی بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت خاوێن و تەندروست نییە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ڕێگەی تانکەرەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەربەلا دەڵێت: ئەو ئاوەی بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت جۆرێک بەکتریای تێدایە و خاوێن و سازگار نییە؛ هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی.
وێنە گەورەکە: کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگاکانی عێراق و تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاوی قورس لە هەندێک شوێندا، کوالێتییەکەی تێکداوە و وایکردووە جگە لە هەندێک پێداویستی، زۆرکات بۆ خواردنەوە و خواردن ئامادە کردن کەڵکی لێوەرنەگیرێت.
نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەربەلا لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی تەندروستیی گشتیی پارێزگاکەی کردووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر بنەمای سکاڵای هاووڵاتییان بەدواداچوونیان بۆ ئاوی پارێزگاکە کردووە و لە چەند شوێنێکی جیاواز نمونەی پشکنینی ئاویان وەرگرتووە، لە ئەنجامیشدا بۆیان دەرکەوتووە ئەو ئاوەی دابەشدەکرێت جۆرێکی بەکتریای لەگەڵ دایە، جگەلەوەش ئاوێکی سازگار نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەربەلا دواتر لە ڕوونکردنەوەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند، ئاوی ماڵان لە پارێزگاکەدا پاک و خاوێنە و گرفتی نییە، بۆ لێکۆڵینەوەش لە زیانەکانی ئەو ماددانەی لە نووسراوەکەدا باسکراون، لیژنەی بەدواداچوون پێکهێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش