مانگی ڕابردوو زیاتر لە 600 نەخۆش لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر خەوێنراون
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دەروازەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە مانگی هەشت زیاتر لە 18 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێریان کردووە و 644 کەسیان خەوێندراون.
وێنە گەورەکە: نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لە 24 کاتژمێردا بە بەردەوامی پێشوازی لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و نەخۆشییەکی کتوپڕ دەکات، بەمەش ڕۆژانە سەدان هاونیشتمانی ڕوو لە نەخۆشخانەکە دەکەن، بەشێکیان پێویستییان بە نەشتەرگەریی دەبێت و هەندێکیشیان لە نەخۆشخانەکە دەخەوێندرێن.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان یاسین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە مانگی ڕابردوو 18 هەزار و 597 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، چوار هەزار و 621 کەس چووەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، 11 هەزار 451 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاری بەیانیان و ئێوارانیان کردووە، هەزار و 115 نەشتەرگەری بچووک بۆ هاووڵاتیان کراوە.
ژمارەکان وا دەڵین: داتاکانی مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بەم شێوەیەن:
٠ 402 کەس نەشتەرگرییان بۆ کراوە.
٠ 644 نەخۆش زیاتر لە 24 کاتژمێر لە نەخۆشخانەکە ماونەتەوە و خوێندراون.
٠ 17 هەزار و 10 پشکنین لە تاقیگەی خوێن کراون.
٠ حەوت هەزار و 842 تیشک (ئێکس-ڕەی) بۆ هاووڵاتیان کراوە.
٠ هەزار و 947 سۆنار و 951 سیتی سکان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەخاتەڕوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەكرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ مووچهى مانگهكانی داهاتوو ئهمشهو شاندێكی کوردستان دهچێته بهغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە