پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی و یەکێتی دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەت خێراتر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمزووانە دەست دەکەنەوە بە گفتوگۆکانیان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەردوولا لەسەر زۆرێک لە خاڵەکان ڕێککەوتوون و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانە دەکەن کە تاوەکوو ئێستا لەسەری ڕێککنەکەوتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پارتی و یەکێتی لیژنەی تایبەتیان بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت هەیە، دوو تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. یەکێکیان بریتییە لە چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی تازە و ئەو بنەمایانەی کە لەسەری پێکدەهێنرێت. لیژنەکان لەسەر سەرجەم بنەماکان ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە پۆستەکانە.
لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئەم مانگە، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵببژێردرێت و هەنگاوەکانی تری پێکهێنانی کابینەی نوێ بهاوێژرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان