لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبكرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆركردنی سەرۆكی یەكێتی لە چوار كاتی جیاوازدا.
چیرۆكی سەرەكی: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی، داوای لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كردووە، ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕووداوەكان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونکردنەوەی لەبارەی 'ڕووداوەکەی لالەزار'ـدا و ڕایگەیاند، "هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی قوباد تالەبانی "ئەوەی کرا پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
28 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان