لە پورتوگال  17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
لە پورتوگال  17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن

دیمەنی لە ڕێڕەودەرچوونی ترامێکی کارەبایی لە لشبۆنەی پایتەختی پورتوگال

ئاڤا نیوز

لە ڕێڕەودەرچوونی ترامێکی کارەبایی لە پایتەختی پورتوگال 17 کەس گیانیان لەدەستدا و ڕووداوەکەش بە خراپترین ڕووداو دانرا لە مێژووی مۆدێرنی پورتوگالدا.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 4-9-2025 لە شاری لشبونەی پایتەختی پورتوگال لە ئەنجامی لەڕێڕەو دەرچوونی ترامێکی کارەبای  17 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندارن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ترامەکە بە خێرایەکی زۆرەوە لە لووتکەی گردەکە هاتووەتە خوارەوە کە ئەمەش وای کردووە کۆنترۆڵ لەدەست بدات و لە ڕێورەو دەربچێت.

لێدوانی فەرمی: کارڵۆس موداس، پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاند، شارەکە لە ماتەمینیدایە و "ئەوە کارەساتێکە پێشتر نەمانبینیوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترام ئامرازێکی گواستنەوەی کارەبایی بەناوبانگی شاری لشبونەی پایتەختی پورتوگالە، ساڵانە هەزاران گەشتیار بەکاری دێنن بۆ گواستنەوە لە ناوچە بەرزەکانی وڵاتەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ