لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون

شەیری بکە لە:
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون

دایکێک لە غەززە کە منداڵە کوژراوەکەی لە باوەش گرتووە و بەکوڵ دەگریت

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا  بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 100 کەس کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی شەر و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر لە کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە و لە بۆردوومان کردن ناوەستێن بەشێوەیەک ڕۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن یاخوود بریندار دەبن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 113 کەس کوژراون کە 33 کەسیان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییەکان بوون،  هاوکات 304 کەسی دیکەش  بریندار بوون، بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون گەیشتە 63.746 هەزار کەس.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ڕۆژێکدا شەش کەسی دیکە لە برسان مردوون، بەم شێوەیە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە برسا مردوون گەیشتە 367 کەس کە 131ـیان منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ