مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت

شەیری بکە لە:
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت

کۆڕنیشی کاوڵۆکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، پاسەوان و مەلەوانیان بۆ کۆڕنیشی کاولۆکان داناوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە هاونیشتمانیان لەکاتی مەلەکردن ڕەچاوی ڕێنماییەکان ناکەن.

 

وێنە گەورەکە: لە کۆڕنیشی کاولۆکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرەڕای ئەوەی چەندین هێما بۆ قەدەغەکردنی مەلەوانی دانراوە، بەڵام خەڵک پابەندیی ڕێنماییەکان نابن و بە بەردەوامی مەلەی تێدا دەکەن، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەک هەفتەیە کۆڕنیشی کاولۆکان کراوەتەوە، بۆیە دەرفەتمان بە خەڵکداوە چێژی لێ وەربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا بە بەردەوامی پاسەوان و مەلەوانمان داناوە، بۆ ئەوەی لە هەر مەترسییەکی خنکان خەڵک بپارێزن.

 

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران وتیشی: هەر ئەم مانگە مەلەوانی  لە کۆرنیشکە ڕێگەپێدراوە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بەتەواوی قەدەغە دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو ماستەرپلانەی بۆ کۆڕنیشەکە دانراوە، بڕیارە چەند وێردێکی دیکە لەسەر کۆڕنیشی کاولۆکان دروست بکرێت و هاوشێوەی کۆڕنیشی زاخۆی لێ بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕنیشی کاولۆکان لەسەر ڕووباری باڵەکایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ