کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکرد

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکرد.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئێستا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد.

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 2025-09-03، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان شاندی دانوستانکار ڕاسپێردرا، کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری عێراق، بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان، پەلە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی باکوور و سۆمۆ کۆنووسی هاوبەشی پرۆتۆکۆڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە کار ئاسانی پێویستی بۆ لابردنی بەربەستەکان کردووە، هەوڵەکانیشی بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنان وەک پێش هێرشە تیرۆرستییەکانی ئەم دوایەی کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکان بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ