سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: داوا دەکەم سەرۆککۆمارێکی نوێ بۆ لوبنان هەڵبژێردرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تشرینی دووەم

نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاگربەستی 60 ڕۆژی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبناندا ڕاگەیێندرا، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە دوای ئاگربەستەکە یەکەم لێدوانی پێشکەشکرد.
لێدوانی فەرمی: نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، 'ئێمە پێویستمان بە یەکگرتوویی نەتەوەیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لە دامەزراوە دەستوورییەکان بکەین، بە زووترین کات پێویستە هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەوەی سەرۆککۆمارێکی نوێ بۆ لوبنان هەڵبژێردرێت'.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای دوو مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵلای لوبنان، بێری بەم شێوەیە وەسفی کرد، ئەمەی کە ڕوویدا مەترسییدارترین سات بوو بۆ لوبنان و هەڕەشەیەکی گەورە بوو بۆ گەلی لوبنان.
باکگراوند: دوای 60 ڕۆژ لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کوژرانی سێ هەزار و 754 کەس و برینداربوونی 15 هەزار و 626 کەسی بەدوای خۆیدا هێنا، دواجار ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان پەسەند کرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: بەهەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە