دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا

شەیری بکە لە:
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا

دیمەنێکی شاری تاران لەکاتی بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی چڕی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیستراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هەردوولا بە تووندی هێرش دەکەن سەر یەکتری و بەهۆی ئەو هێرشانەوە چەندین شوێنی ستراتیژی لە هەردوولا تەختی زەوی بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری لەسەر تەقینەوەکە باس نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی میهری ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری شاری ئەسفەهان ڕووی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ