لە نێوان هەسەدە و تەحریر شام شەڕە و پێنج شەڕڤان کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی یەکەم

وێنەی ئەو پێنج شەڕڤانەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران
ئاڤا نیوز
شەڕ و پێکدادانی تووند لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە چەند ناوچەیەک لە باکووری شاری حەلەب بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش پێنج شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە.
وێنە گەورەکە: دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەلەب، ئێوارەی دوێنێ بۆ یەکەمجار پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتیی دەکرێت، لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام ڕووی دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە کوردییەکان لەلایەک و گرووپەکانی "جەیشی وەتەنی" کە بەشێکە لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریان لەلایەکی دیکەوە بەردەوامە، ڕووبەڕووبوونەوەی تووند لە بەرەی شارۆچکەی حەربەل و شەوارغە و مالکیە لە باکووری حەلەب ڕووی داوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی نەزانراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕووبەڕووبوونەوە هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی هێزەکانی توورکیا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە ڕێگەی بۆمبهاوێژەوە بۆ سەر گوندەکانی شێخ عیسا و مەرعناز و ئوم حوش لە دەورەبەری باکووری حەلەب، لەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ناوەندی پەیوەندییەکانی ههسهده و میدیاکانی یەپەگە گیانلەدەستدانی پێنج شەڕڤان و برینداربوونی چوار کەسی مەدەنییان پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: دوو گەڕەکەی حەلەب و بەشێک لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکە وەکو تەل ڕەفعەت و تەل عەرن و عەزاز لەژێر دەستی کوردن.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە