ئیدارەی دەوڵەت پەیوەست بە قەیرانی سووریا دەستپێشخەرییەک ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، دەستپێشخەرییەکی عێراقی بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی پەیوەندیدار بە قەیرانی سووریا بۆ کۆبوونەوەیەکی خێرا لە بەغدا ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 3-12-2024، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان لە سووریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی حکومەت دەربڕی کە لە سەرەتای قەیرانەکانەوە گرتوونیەتەبەر، داواشی کرد "بەغدا ببێتە بارەگایەک بۆ گفتوگۆ بەردەوامەکان".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەستپێشخەرییەکی عێراقییان ڕاگەیاند بۆ بانگهێشتکردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی پەیوەندیدار بە قەیرانی سووریا بۆ کۆبوونەوەیەکی خێرا لە بەغدا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات