سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی لەبارەی مووچە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەکەن
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی چارەسەرکردنی کێشەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتووەتە بنبەست، چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانیش بە تەلەفۆن ئەم بابەتە تاوتوێ بکەن و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیوایە ئەم سێ مانگە تەنیا ئەتوانن بۆ هەر مانگێک بڕی 761 ملیار دینار بنێرن بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، واتە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت کە مانگانە قەبارەکەی 235 ملیار دینارە، نانێرێت.
هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی نەناردووە، هەرچەندە حکومەتی کوردستان ئامادەیی نیشان داوە بینێرێت. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە سوودانی خۆی ئامادەبوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی کوردەوە پرسیاری لێ کرا، ئەویش هۆکارەکەی بۆ ڕادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان گەڕاندەوە.
چارەسەر و پێشبینی: ئێستا یەک چارەسەر ماوە ئەویش پەیوەندی تایبەتییە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسە بکەن و ئەم بابەتە تاوتوێ بکەن. پێشتریش زۆر کێشە هەبوون سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە تەلەفۆنێک لەگەل سوودانی چارەسەری کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی لیستی مووچەی ئەم سێ مانگەش، پێشتر هی مانگی 10 و 11 وردبینی بۆ کرابوو، بەغدا وتوویەتی خەرجی دەکات و سەرەتای ئەم هەفتەیەش 761 ملیار دیناری بۆ مانگی 10 نارد.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لیستی مانگی 11 وردبینی بۆ کراوە و کێشەی نەماوە، لیستی مانگی 12ـەش خەریکە لە کوردستان بەتەواوی ئامادە دەکرێت و یەکشەممەی داهاتوو دەنێردرێت بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە