
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە ڕێژەی لە 100% مردنیان بە ڕووداوی هاتووچۆ كەم كردووەتەوە، هاتووچۆی هەولێریش باس لەوە دەکات، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ توانیوویەتی شەقامەكان ڕێكبخات و رووداوی هاتووچۆش كەم بكاتەوە.
"مردن بە ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەدوای خستنەكاری كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ بە ڕێژەی لە 100% كەمی كردووەتەوە و تاوەکو ئێستاش تەنیا لەسەر ڕێگەی تاسڵووجە - دووكان كار دەكات"، بەڕێوەبەری كامێراكانی هاتووچۆ لە هاتووچۆی سلێمانی ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
هەرچەندە عەمید سەعدوڵا هیچ ئامارێکی نەخستەڕوو بۆ کەمبوونەروەی رووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام دەڵێت "بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەکەیان کەمیکردووە.
هیچ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەو شوێنانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی تێدایە لە هەولێر تۆمار نەکراوە
"كامێرای خاڵ بۆ خاڵ توانیوویەتی دوو كاری سەرەكی بكات، یەكەمیان شەقامەكان ڕێكبخات، ئەوەی دیكەشیان، ڕووداوی هاتووچۆ كەم بكاتەوە، هەروەها مەبەست لە دانانی ئەو كامێرایە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانە"، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
عەقید هێمن حەمەد گوتی: لەو شوێنانەی كە كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە، تاوەکو ئێستا یەک ڕووداوی هاتووچۆی تێدا تۆمارنەكراوە و شۆفێران ئێستا بەخێرایی دیاریكراوی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ پابەندن.
ئێستا لە هەولێر كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی 120 مەتری، 150 مەتری، ڕێگەی هەولێر- كەركووک و هەولێر-پیرمام كەوتوونەتە كار.
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەکەیەوە کار دەکات؟
كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێککەوتی 2023-12-21، لە هەولێر خرایە كار بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكانی خێرایی هاتووچۆ، لە پارێزگای سلێمانیش كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێککەوتی 11-04-2021 گرێبەستەكەی کراوە، لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەر. ڕۆژی دووشەممە 2023-05-29كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی دووكان - تاسڵووجە لە پارێزگای سلێمانی كەوتنە كار.
پێشتر هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندبوو كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تاوەکو ساڵی 2030، ڕووداو و قوربانییەكانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% كەم دەكاتەوە.
ڕۆژی یەكشەممە 05-05-2023 ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕەخنەكان لە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، گوتی: مەبەست لە دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ، پاراستنی سەلامەتی ڕێگەکان و هاووڵاتییانە ئەوەش بە كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕەوییە لە ڕێگەی كامێراوە، ئەو كامێرایانەی پێشتر هەبوون كۆن بوون و لەگەڵ سەردەم نەدەگونجان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن