وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئێران، سووریا، لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە قسە دەکەن
- عێراق
- 6 کانوونی یەکەم

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سووریا، ئێران لە بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئێران، سووریا، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکی عێراق لە کۆنگرەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆکبوون خۆیان بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و پەیوەندی دیبلۆماسییەوە دووپات کردەوە و ئامادەی هەماهەنگیش بوون.
وێنەگەورەکە: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر لە هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا شاری حەلەب و ئیدلب و چەند شار و ناوچەیەکی دیکە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتە و شەڕ بەردەوامە، ڕۆژی ڕابردوو وەزیرەی دەرەوەی سووریا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا.
لێدوانە فەرمییەکان: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕایگەیاند: هەموو هێزەکانی عێراق بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک کە مەترسی بێت بۆ سەر سەقامگیری عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق باس لەوەشکرد: داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکەین لە کۆمکاری عەرەبی تاوەکو تاوتوێ ئەو پێشهاتە لەناکاوە بکرێت، ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە دژایەتی تیرۆر یەکەم جار لە عێراقەوە دەستیپێکردوە.
عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆی ڕژدیان لەبارەی دۆخی سووریاوە کردووە و ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵیەی نێوانیانی بە پەیامێکی گرنگ وەسفکرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی گوت: تیرۆر سنوور ناناسێت و مەترسی لەسەر عێراق، ئوردن و تورکیا هەیە.
بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی سوپای وڵاتەکەیەوە باسی لەوەکرد: سوپا ئەرکی نیشتمانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکان جێبەجێ دەکات، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بە تەواوی سەرکۆنە کراون.
لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوەشکرد، دەبێت هەموو وڵاتانی جیهان سەرکۆنەی هێرشە تیرۆستییەکانی دەستەی تەحریر شام بکەن و پێویستە هەمووان پشتگیریی لە سووریا بکەن بۆ پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەی.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە دوای ئەوە دێت میدیاكانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە: لەبارەی دۆخی سووریا ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا شەڕ و پێشهاتەکانی ئەمدواییەی سووریا تاوتوێ کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 44 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
28 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە