محەممەد بەشیر بۆ پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دیاریکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم

محەممەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی ڕزگاری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرجەم هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا ڕێککەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی محەممەد بەشیر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ڕاگوزەری سووریا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند و ئێستاش هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: دوای کۆبوونەوەی سەرجەم سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار بە نوێنەرایەتی فەرماندە ئەحمەد شەرع، محەممەد بەشیر، محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکومەتی سووریا، محەممەد بەشیر بۆ پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕاسپێدرا.
زانیاریی زیاتر: پێشتر محەممەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی ڕزگاری سووریا بوو کە کارەکانی لە پارێزگای ئیدلب بەڕێوە دەبرد. هاوکات محەمەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو هاوکاری دەبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاگوزەر بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری سووریا بۆ قۆناغی داهاتوو.
محەمەد بەشیر کێیە؟
ئەندازیار، محەمەد بەشیر لە ساڵی 1983 لە پارێزگای ئیدلب لەدایک بووە، هەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبایی و ئەلیکترۆنیی ساڵی 2007ـە لە زانکۆی حەلەب، هەروەها بڕوانامەی شەریعەت و یاسای لە زانکۆی ئیدلب لە ساڵی 2021 بەدەستهێناوە.
ئەمەش بزانە: چەندین پۆستی لە حکومەتی ڕزگاری سووریا هەبووە، دواترینیان وەزیری گەشەپێدان و کاروباری مرۆیی بووە لە ساڵی 2022. بەشیر بە ئەزموونی کارگێڕی و تێڕوانینی چاکسازی ناسراوە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی گواستنەوە دەگونجێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون