
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی - سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی ڕادەسپێرێت لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات تەواوی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکە کۆبووەوە. لە یەکەم بڕگەدا ڕاپۆرتێک لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 خرایەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پووختەی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە شەش خاڵ لەبارەی مووچە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:
یەکەم: دووپاتکراوەتەوە هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ کردووە، لە هەوڵەکانیشی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان:
دووەم: چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و 12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا مووچە دابەش بکرێت.
سێیەم: بەداخەوە بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، لەکاتێکدا مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەی چارەسەرکردووە و لیستی مووچەی هەرسێ مانگەکەی بەتەواوی و بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە.
چوارەم: داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات لە کۆبوونەوەی داهاتوویان کە بڕیارە سبەی بکرێت، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە بەگوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی عێراق، چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی تەرخانکراویی مووچەی هەرێم بکەن، تاوەکو مووچەخۆرانی هەرێم، هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەکانیان بەتەواویی و لە وادەی یاسایی خۆیان وەربگرن، چی دیکە پاساو و بیانووی تەکنیکی نەکرێتە بەربەست لەبەردەم شایستە داراییەکانی مووچەخۆران کە پێویستە دوور بێت لە هەموو ناکۆکییەک.
پێنجەم: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک دەکات لەسەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە.
شەشەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردراوە لەکاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیار دراوە هەفتەی داهاتوو شاندێک بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتە داراییەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 سەردانی بەغدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە