چەند وڵاتێکی ئەوروپی داوای سەپاندنی سزا دەکەن بەسەر ئێراندا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کانوونی یەکەم

ئاڵای وڵاتانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
سێ وڵاتی ئەوروپی داوای سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکەن بە ئامانجی ئەوەی بەتەواوی چەکی ئەتۆمی لەو وڵاتە بنبڕبکرێت، هاوکات ئەمەش دەبێتە گورزێکی دیکە بۆ سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و پێویست تاوەکو جارێکی دیکە سزای نێودەوڵەتیی بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت تاوەکو توانای دەستگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی بە تەواوی لێ بسەنرێتەوە، ئەمەش لە کاتێكدایە کە لە 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی داهاتوو بڕیاری ساڵی 2015 بە کۆتا دێت کە ئێرانی پابەند کردوو بە برەونەدان بە چەکی ئەتۆمی.
لەلایەکی دیکەوە: ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئێران زۆر بە خێرایی ڕێژەی پاکی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60 % لە کاتێکدایە ڕێژەی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی 90 %ە. هاوکات وڵاتانی ئەوروپیش دەڵێن هیچ بیانوویەک نییە لەسەر ئەوەی ئێران پێتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێت بەو ئاستە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە نزیکەکانی ئێران وەکو حەماس و حیزبوڵڵا لە لوبنان لە لێواری نەماندان، هاوکات نەمانی دەسەڵاتی ئەسەدیش گورزێکی دیکەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات