ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە؛ باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرا
- عێراق
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەبارەی چەند پرسێک بڕیار و ڕاسپاردەی دەرکرد، بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە نەبوو و هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا حکومەتی عێراق کۆی مووچەی مانگی 12 و تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و بڕی 430 ملیار دیناری بۆ موچەی تەواوكاری مانگەكانی 10، 11 و 12 موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەناردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا کە بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، تەوەرێکی تایبەت بوو بە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاستی وەزارەتەکان، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی داوای لە وەزارەتەکان کرد گرنگی بە ڕاسپاردەکانی دیوانی چاودێری دارایی بدەن و لێپرسینەوە لەوانە بکەن کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دۆسییەکانی گەندەڵیدا کەمتەرخەم بوون.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشیدا لە ناوچەی نەهرەوان لە دەوروبەری بەغدا زەویی بۆ سەرباز و فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگریی تەرخان بکات و بەسەریاندا دابەش دەکرێت، هاوکات بڕیاردرا 11 بەڕێوەبەری گشتیش لە پۆستەکانییاندا جێگیر بکرێن، پڕۆژەیاسای زانکۆی عێراقیش بۆ زانستە ئەمنییەکان پەسەندکرا و بڕیاردرا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە