تورکیا پلانێکی 14 ملیار دۆلاری بۆ گەشەپێدانی ناوچە کوردییەکان ڕادەگەیێنێت
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم

وێنەیەکی باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی کەمکردنەوەی کەلێنی ئابووری لە نێوان پارێزگاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کە زۆرینەیان کوردنشینن، ئەنقەرە پلانێکی گەشەپێدانی بە قەبارەی 14 ملیار دۆلاری بۆ ئەو ناوچانە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ئابووری پارێزگاکانی باشوور و رۆژهەڵاتی تورکیا، چەندین دەیەیە بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە پاشەکشەی کردووە، بەهۆیەوە پشکی تاک لە کۆی بەرهەمی ناوخۆ بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی تورکیا بە جیاوازییەکی گەورە لە کەمترە.
لێدوانی فەرمی: فاتیح قاجەر، وەزیری پیشەسازی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە بە قەبارەی 496.2 ملیار لیرە کە دەکاتە 14 ملیار و 150 ملیۆن دۆلار، تاوەکو ساڵی 2028 پڕۆژەی جیاواز لە پارێزگاکانی باشوور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات.
فاتیح باسی لەوەشکرد، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێشبینی دەکەن، داهاتی ساڵانەی تاک بە نزیکەی 1400 دۆلار زیاد بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی داتاکانی 2023، پشکی ساڵانەی تاک لە ئورفا نزیکەی 4971 دۆلار، کە ئەوەش زۆر کەمترە بەراورد بە پشکی تاکێکی دیکەی دانیشتووی تورکیا لە پارێزگاکانی دیکە کە 13 هەزار و 243 دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە، هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گەشبینییەکان بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق کە نزیکە لە ئەنقەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە