لە هەولێر دوای سووتانی دووکانێک "کارێکی نهێنیی مەترسیدار" ئاشکرا دەبێت
- کوردستان
- 4 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دووکانێک، کارێکی "نایاسایی مەترسیدار" ئاشکرا بووە، کەسێک لەنێو دووکانەکەیدا بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ مەرجێکی سەلامەتی ماوەی 20 ساڵە بە نهێنی گازی فرۆشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر ئاگرێك لە دووكانێكی فرۆشتنی كەلوپەلی جوانكاریی ئۆتۆمبێل كەوتەوە و زیانیی دارایی زۆری لێكەوتەوە، كاتێك تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دەگەنە شوێنەکە و كۆنترۆڵی دەكەن، دەبینن لە دووکانێکی دراوسێی کەسێک بە نهێنی گاز دەفرۆشێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژێك و دووان نەبووە دووکاندارەکە بە نهێنی گازی فرۆشتووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تانكییەكی 12 هەزار لیتری لەنێو دووكانەكەی دروست كردووە و ماوەی 20 ساڵ ئەم کارەی کردووە، لەکاتێکدا دووکانەکەی پڕ كەلوپەلی پلاستیك و نایلۆن بووە.
مەترسییە زانراوەکان: بە گوتەی تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ئەگەر ئاگری دووکانەکەی دراوسێی تەشەنەی كردبا و بە تانكییەکە گەیشتبا، كارەسات ڕووی دەدا، چونكە لە دیوی دواوەی دووكانەكان ماڵ هەیە و پڕیەتی لە خەڵك.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەهەر ڕووداوێكی ئاگر نهێنییەک ئاشکرا دەبێت". لەبارەی مەترسیی کارەکەش دەڵێت: "ئەگەر ئەو تەنكییەکە بتەقیبایەوە مەترسییەكی زۆر بۆ دووكان و ماڵەكانی دەوروبەری دروست دەبوو كە زیانی ئێجگار زۆری دەبوو، شوێنەکەش داخراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ خاوەنەكەی كراوەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە