وێنە و زانیاریی تایبەت؛ چیرۆکی کڕین و داخستنی ماڵی مام جەلال لە دیمەشق
- کوردستان
- 5 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا چیرۆکی کڕین و وردەکاریی داخستنی ماڵی مام جەلال لە دیمەشق لەلایەن چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام ئاشکرا دەکات، دەستکاری هیچ کەلوپەلێکی نەکراوە و بڕیارە لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 3ـی ئەم مانگە هێزێکی ئەمنی سەر بە دەستەی تەحریرولشام لە دیمەشق، لە یەک کاتدا چوونە سەر سێ شوێن کە پەیوەندیدار بوون بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە و دایانخستن.
شوێنەکان ئەمانە بوون:
- ماڵی مام جەلال دەکەوێتە گەڕەکی مەزرەعە لەناوەڕاستی دیمەشق.
- ماڵی عەبدولرەزاق کۆیی نوێنەری یەکێتی لە سووریا دەکەوێتە چەند کۆڵانێک لە دووری ماڵی مام جەلال لە گەڕەکی مەزرەعە.
- بارەگای نوێنەرایەتی یەکێتی دەکەوێتە شەقامی بەغدا لە دیمەشق.
زانیاریی تایبەت: چەکدارەکان لەو سێ شوێنە تەنیا چوونەتە ژووەرەوە و دەستیان لە هیچ نەداوە، کلیلەکانیان بردووە و ڕۆیشتوون.
ئەوەی زۆر قسەی لەبارەوە کرا ماڵی مام جەلال بوو لە گەڕەکی مەزرەعە. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کردووە بۆ مێژووی کڕینی ئەو شووقەیە، تا ئێستا دوو گێڕانەوەی لەبارەوە هەن.
گێڕانەوەی یەکەم: ساڵی 1974 بە دیاریکراوی ساڵێک بەرلەوەی یەکێتی خۆی ڕابگەیێنێت، مام جەلال لە دیمەشق دەمایەوە، ئەو کاتە هێرۆخان چەند پارچەیەک زێڕی خۆی دەفرۆشێت و ئەو شووقەیەی پێ دەکڕن. لەو کاتەوە دەبێتە شوێنی مانەوەی مام جەلال و لەوێ چاوی بە کەسایەتییەکان و خەڵک دەکەوێت.
گێڕانەوەی دووەم: بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری پێشووی یەکێتییە لە تورکیا. دەڵێت: "مام جەلال هاوڕێیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست و ناوی عەبدولئیلا نەسراوی بوو. ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتی بەعس بوو لە عێراق و ئەویش لە دیمەشق دەمایەوە. جارێکیان پێویستی بە یارمەتی دەبێت و مام جەلالیش دوو هەزار دیناری دەبێت و هەمووی پێدەدات، دوای ساڵانێک عەبدولئیلا دەیەوێت پارەکە بۆ مام جەلال بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەو ڕازی نابێت وەریبگرێتەوە. دوای ماوەیەک بەو پارەیە شووقەیەک دەکڕێت و بە ناوی مام جەلالی دەکات و کلیلەکەی پێدەدات، دوای مشتومڕێکی زۆریش مام جەلال کلیلی شووقەکە وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر ساڵی 2019 چووەتە ئەو ماڵە و چەند وێنەیەکی ماڵەکەی گرتوون و دوو وێنەی بۆ ئاڤا ناردوون. ناوبراو بە ئاڤا نیوزی گوت: "شووقەکە دەکەوێتە گەڕەکی مەزرەعە کە یەکێکە لە گەڕەکە مۆدێرنەکانی دیمەشق و نزیکە لە مزگەوتی ئیمان. کاتێک سەردانی ماڵەکەم کرد یەکێک لەو کتێبانەی بەرچاوم کەوت و دواتر زانیم دوایین کتێب کە مام جەلال لەو خانووە خوێندوویەتییەوە، کتێبی (ما هی الاشتراکیە - کلیمینتیڤ ڤاسیلیڤیا) بووە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا زانیویەتی دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە چەکدارانی تەحریرولشام ماڵی مام جەلالیان داخستووە، باڵیۆزخانەی عێراق هاتووەتە سەر خەت و بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژدا کلیلەکان بگەڕێننەوە و دووبارە بکرێتەوە.
وێنەکان لەلایەن ڕۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر بۆ ئاڤا نیوز نێردراون
دیمەنێک لە ژوورەوەی شووقەکەی مام جەلال
دیمەنێک لەو باڵەخانەیەی شووقەکەی مام جەلالی تێدایە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران چالاک کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت