
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری بۆ دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەرکرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 18-6-2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ بڕگە کۆبووەوە، بڕگەکان پێکهاتبوون لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتووچۆ بەڕێژەی 20%، پرسی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشی.
لێدوانی تایبەت: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاری دامەزراندی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ساڵی 2023-2024 درا.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتییان خستەڕوو.
لە دوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازەکەی پەسەند کرد و بڕیاری دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەی ڕاسپارد ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت