یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت

دیزاینی چووارڕییانی گۆمەسپان

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر – گۆمەسپان یەکتربڕێکی پێشکەوتوو لە چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت و وەستان لەو چوارڕیانە نامێنێت.

وێنە گەورەکە: ڕێگای هەولێر - گۆمەسپان، ڕێگایەکی ستراتیژیی گرنگە و هەولێر دەبەستێتەوە بە چوارڕیانی گۆمەسپان، درێژیی ڕێگاکە 16 کیلۆمەترە و دوو سایدە، هەر ئاراستەیەکی سایدەکان پانی 10.75مەترە و لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوی فریاگوزاری پێکهاتووە، کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە 30%ی کارەکانی جێبەجێ کراون.

چیرۆکی سەرەکی: چوارڕیانی گۆمەسپان بەشێکی ئەو پرۆژەیەن بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروست دەکرێت و وەستان لەو چوارڕیانە نامێنێت.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی ڕێگاوبان لە هێمن گرووپ بە ئاڤا میدیای وت، چوارڕیانی گۆمەسپان وەک بەشێکی پرۆژەی ڕێگای هەولێر – گۆمەسپان دیزاینێکی زۆر پیشکەوتووی بۆ کراوە و پێکهاتووە لە سێ پرد، (دوو پردی سوڕانەوە و پردێکی سەرەکی)، چوار لوپ و چوار ڕەمپ، هەشت ئاوبەری سندووقی، کارکردن لەو چوارڕیانەش دەستی پێکردووە.

بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی ئەو چوارڕیانە ئاراستەی هاتووچۆ بۆ هەموو لایەکان بۆ ڕێگای گۆمەسپان و کۆیە و بەستۆڕە و هەولێر هەمووی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەبێ بوونی ترافیک دەبێت، واتا وەستان لەو چوارڕیانە نامێنێت.

زانیاریی زیاتر: پرۆژەی ڕێگای هەولێر – گۆمەسپان ئەم بەشانەی لەخۆگرتووە:

-  50 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز. 

-   شەش بەرزە پرد.

-   یەک ژێر پرد.

- بە سێ چین قیرتاو بە ئەستووریی 21 سانتیمەتر، دوو چین بەردی شکاو بە ئەستووریی 30 سانتیمەتر، دوو چین تێکەڵە بە ئەستووریی 40 سانتیمەتر.

- سیستمی ئاوەڕۆ، دیواری پاڵپشت، پەرژینی خۆپاراستن، هێماکانی هاتووچۆ و هێڵکاری.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: 600 ئامێری جۆراوجۆر لە دروستکردنی ڕێگاکە بەکاردەهێنرێن، دوو هەزار کرێکاریش کار لە پرۆژەکە دەکەن کە هەر هەموویان دەستی کاری ناوخۆن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ