ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە نووسینگەی شۆفێری کار دەکەن
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەکردنی کارکردنی فەرمانبەران لە نووسینگەکانی شۆفێری، نیگەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی لێ دەکەوێتەوە، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، 'دوای ڕێنمایەکە ڕێگە بە هیچ فەرمانبەرێک نادرێت کار بکات'.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک فەرمانبەر کە لە نووسینگەکانی شۆفێری کار دەکەن، دوای بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی کارکردنیان لە نووسینگەکانی شۆفێری ناڕازین و دوایان لە ئاڤا کرد، کە بەداداچوون بۆ کێشەکایان بکات، دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: قەیس، خاوەنی یەكێکە لە نووسینگەکانی شۆفێرییە و مامۆستایە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەی کارکردنی فەرمانبەری لە نووسینگەکانی فێربوونی داوە، ئەی چارەنووسی ئێمە چی لێ دێت؟.
لە لایەکی دیکەوە: د.هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر فەرمانبەرێک پێش دەرچوونی ڕێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2024 لە نووسینگەکانی شۆفێری وەک ڕاهێنەر و فەرمانبەر کاری کردبێت، بە گوێرەی ئەم ڕوونکردنەوەیە دەتوانێت بەردەوام بێت، بە گوێرەی ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
1-ئەو فەرمانبەرانەی پێش دەرچوونی ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، وەک ڕاهێنەر، یان مامۆستا کاریان لە نووسینگەکانی شۆفێری کردووە، بەو مەرجەی لە مانگێک دا زیاتر لە 100 کاتژمێر کار نەکات و دوای دەوامی خۆی بێت، ڕێگەمان پێداون بەردەوام بن.
2-دەبێت ڕەزمەندی فەرمانگەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ببات.
3-فەرمانبەرەکە دەبێت تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 63 ساڵی بێت، ئەگەر تەمەنی لەسەروی تەمەنی خانەنشینی بێت، دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی هەبێت بۆ ئەوەی بیسەلـمێنێت بۆ ئەو کارە گونجاوە.
4- هەر کەسێک بە شێوەی یاسایی لە هەرێمی کوردستان بژی و ئیقامەی فەرمی هەبێت، پێش دەرچوونی ڕێنماییەکە لە نووسینگەی شۆفێری کاری کردبێت، ڕێگەی پێ دەدرێت بەردەوام بێت.
هێمن میرانی گوتیشی: ئەو خاڵانەی باسکران، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە پێش دەرچوونی ڕێنماییەکە لەو بوارە کاریان کردووە، بەڵام دوای دەرچوونی ڕێنماییەکە ڕێگە بە هیچ فەرمانبەرێک نادرێت بیەوێ لەو بوارە کار بکات، ئەمەش لە پێناوی دۆزینەوەی دەرفەتی کارە بۆ خەڵک.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: نابێت ئەو کەسەی لە نووسینگەی شۆفێری کار دەکات، بەڕێوەبەری نووسینگەکە بێت، چونکە دەبێت بە بەردەوامی لەو بوارە کار بکات، بەڵام ئاساییە خاوەنی شوێنەکە بێت و فەرمانبەر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە