
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ نزیکەی یەک ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجنەکردووە، داهاتی ناوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کورتهێنانی مووچە بەکارهێنراوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی خشتەکانی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ کە بڕی 11 تریلیۆن و 576 ملیار دینارە، تەنیا بڕی 10 تریلیۆن و 752 ملیار دینار بە فیعلی خەرجکراوە، بۆیە حکومەتی هەرێمی لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی پڕکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە، بۆ خەرجیی بەکاربردن تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پرۆژەکانی وەبەرهێنان خەرجکراوە، بەو پێیەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، جگە لەو بڕە پارەیە هیچ شایستەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە لە تەرخانکراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان وەک بودجەی بەکاربردن و بودجەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
لەلایەکی دیکەوە: پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق تەنیا 7%ی بودجەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ساڵی ڕابردوو داهاتی ناوخۆ سێ ترلیۆن و 600 ملیار دینار بووە، نزیکەی 960 ملیار دینار بۆ کورتهێنانی مووچەی مووچەخۆران بەکارهێنراوە، ئەگەر بەغدا بەمشێوەیە بەردەوام بێت، کشانەوەی کورد لە بەغدا مەحاڵ و دوور نییە.
ئەوە پێویستە بیزانیت: لە دوایین قسەی وەزیری دارایی عێراق بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل لە هەڵگیرسانی جەنگ پەشیمان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات