پەرلەمانتارێکی ئێران: دروستنەکردنی حەشد لە سووریا هۆکار بوو لە ڕووخانی ئەسەد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی دووەم

دڕاندنی پۆستەری وێنەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیێنێت یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی ئەسەد ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئێران بوو بۆ گۆڕینی هێزە مەشقپێکراوەکانی ئێران لە سووریا بۆ هێزێکی سەربازی هاوشێوەی حەشدی شەعبی لە عێراق.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کۆمەڵێک دۆسیەوە سەردانی تارانی کرد و یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانیش، پرسی هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنەوەیان بوو بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئێران لەوبارەیەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی عێراق کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەنی کردووە، بە دووری دەزانن سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری ئێران بەدەست بهێنێت بۆ بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە هێزە عێراقییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم بابەتە پێچەوانەی ستراتیژی ئێرانە کە ئەویش بەهێزکردنی بریکارەکانیەتی بۆ ئەوە لە بری ئەوان شەڕ بکەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران دژی بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە بەتایبەتی لە لێدوانەکەی ئەحمەد بەخشیش ئەردەستانی، ئەندامی کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران کە دەڵێت: "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی ئەسەد ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئێران بوو بۆ گۆڕینی هێزە مەشقپێکراوەکانی ئێران لە سووریا کە زۆربەیان لە عەلەوییەکان و شیعەکانی سووریا پێکهاتوون بۆ هێزێکی سەربازی هاوشێوەی حەشدی شەعبی لە عێراق".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەردەستانی "ئێران نزیکەی 130 هەزار کەسی لەو هێزانە بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران مەشق پێکردووە، بۆیە ئێران ڕەتی دەکاتەوە ئەو هێزانە هەڵوەشێنەوە، بەو پێیەی ئەوان گەرەنتی هەژموونی ئێران لە عێراق دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران، لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران. خامەنەیی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە حەشدی شەعبی یەکێکە لەپێکهاتە هەرە گرنگەکانی هێز لە عیراق و پێویستە هەوڵ بدرێت لەجاران زیاتر بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.
باکگراوند: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 8-1-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و لەگەڵ هەریەکە لە ڕێبەری باڵا، سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوەی بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەبارەی جەنگەوە ئەنجام دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی دژ بە ئێران دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان نامەیەک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: ناوەندی هەواڵگریی ئیسرائیلمان کردە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران فەرماندەی نوێی هێزی وشکانی دەستنیشان کرد