مەسعوود پزشکیان: هەرگیز بیرمان لە کوشتنی ترەمپ نەکردووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کانوونی دووەم

مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە هەوڵی کوشتنی ترەمپ دەکات لەلایەن وڵاتەکەیەوە و دەڵێت، ئەم جۆرە تۆمەتانە دوورن لە ڕاستییەوە و هەرگیز بیرمان لە کردەوەیەکی لەمشێوەیە نەکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، هەردوولا بەردەوام یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی جیهان و ناوچەکە و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی چەند بابەتێکی باس کرد لەنێویاندا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیدارەی نوێی ئەمریکا تەوەری سەرەکیی چاوپێکەوتنەکە بوو و پزیشکیان ئاماژەی بەمانە دا:
- ئێران ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ.
- ئەمریکا بە بەڵێنەکانی خۆی پابەند نەبووە و هەمیشە هەوڵی لەناوبردنی ئێرانی داوە.
- ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵکو تەنیا لە ئەنجامی هەر کارێکی بەرامبەرمان کاردانەوەمان دەبێت.
- ئێمە لە شەڕ ناترسین لەگەڵ ئەوەشدا خوازیاری شەر نین و هیوادارم هیچ کات نەگەینە ئاستی شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێک، چونکە بۆ هەردوولا تەنیا وێرانکای لێدەکەوێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانانەی مەسعوود پزشکیان لەبارەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئێران دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی ترەمپ کە چاوەڕوان دەکرێت سزای قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات