
سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دەدات لە دووبارە دەستپێکردنەوە شەڕ لە کەرتی غەززە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە کە ئاڵوگۆڕی دیل و ئازادکردنی زیدانییەکان دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لە ڕۆژی یەکشەممەوە و قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی 42 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هاوکات لەو قۆناغەدا سوپا لە غەززە دەکشێتەوە و 33 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ژمارێک لە زیندانی فەلەستی ئازاد دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی حکومەتەکەی ڕایگەیاند: ئێمە دڵنیایمان لە سەرۆک بایدن و ترەمپ وەرگرتووە کە ئەگەر دانووستانەکان لە قۆناغی دووەم شکست بهێنن و ئەگەر حەماس داواکارییە ئەمنییەکانمان قبوڵ نەکات، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ شەڕێکی چڕ بە پاڵپشتی ئەمریکا.
باکگراوند: ڕۆی چوارشەممە دوای ساڵێک و سێ مانگ لە هەڵگیرسانی شەڕ لە غەززە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتنە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەکات واتسئاپ و ئینستاگرام بسڕنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون