
ژمارەیەک کوردی دانیشتووی وڵاتی کەنەدا
ئاڤا نیوز
لە کەنەدا سەرژمێریی بۆ ژمارەی دانیشتووانی کورد دەکرێت و چالاکوانانیش لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی کەنەدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: سەرژمێرییەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەکرێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار خێزان تۆمارکراون، بەڵام پرۆسەکە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوە دەچێت و چالاکووانانیش داوا لە کوردان دەکەن بەدەم پرۆسەکەوە بچن.
لێدوانی فەرمی: شێروان ئازاد کە چالاکووانێکی مافەکانی مرۆڤە و سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو خێزانانەی لە سەرژمیرییەکەدا تۆمارکراون، 45.8% کوردی باشووری کوردستانن، 28.5% کوردی ڕۆژهەڵات، 14.5% کوردی باکوور، 11.3% کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چالاکووانان لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە کوردانی کەنەدا دەکەن خۆیان لە سەرژمیرییەکە تۆمار بکەن و پرۆسەکە بەجددی وەربگرن، چونکە ئەم سەرژمێرییە کاریگەریی لەسەر پێدانی خزمەتگوزاریی بە زمانی کورد دەبێت لەلایەن وڵاتی کەنەداوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرژمێرییەکەدا چوار پرسیار لە کوردانی دانیشتووی کەنەدا دەکرێت کە ئەمانەن:
- لە کام بەشی کوردستانەوە هاتوویت بۆ کەنەدا؟
-لە کام ویلایەت و شار دەژین؟
-ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەت چەند کەسە؟
-ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵی خێزانەکە؟
بۆچی گرنگە: فەرمانگەکانی حکومەتی کەنەدا خزمەتگوزاریی بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی و زمانەکانی دیکە پێشکەش دەکات، ئەگەر ژمارەی ڕاستەقینەی کورد لە کەنەدا دەربکەوێت، ئەوا بە زمانی کوردی خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکرێت، هاوکات لە کتێبخانەکاندا گۆشەیەک بۆ کتێبە کوردییەکان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی