
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، فۆتۆ - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام لە دانیشتنی پەرلەمان کێشەی بۆ دروست کرا و هەرکە گەیشتە سەر باسی کوردستان، زۆربەی پەرلەمانتارانی شیعە هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
چی ڕوویدا: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی و بە ئامادەبوونی 167 ئەندام پەرلەمان کۆبووەوە، دوای دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری کە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە بوو، دواتر کە هاتە سەر بڕگەی دووەم کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە، بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران بە تایبەت پەرلەمانتارە شیعەکان هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت. دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی گشتی بۆ چاودێریکردنی تەرخانکردنی داهاتی فیدراڵی تەواو کرا و پاشان دانیشتنەکە هەڵگیرا.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پەرلەمانتارانی شیعە دەیانەوێت هەندێک بەند لە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن و بۆ ئەوەی لە داهاتوودا وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن، لەوانەی بابەتی دامەزراندن، بابەتی پترۆ دۆلار بۆ ئەو پارێزگایانەی نەوتیان هەیە تاوەکو شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش دەستپێکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لیژنەی دارایی کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە درا وەک ئەوەی لە لایەن حکومەتەوە هاتووە بەبێ دەستکاری کردن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا کەوتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە کۆی 17 پەرلەمانتار تەنیا 10 پەرلەمانتار دەنگیان لەسەر هەموارەکە داوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
كۆبوونەوەی جنێف لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و زیانی گیانی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات: ئاگاداری نامە فێڵاوییەکانی iMessage بن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ پارچە مووشەکێک دەدۆزرێتەوە