ئێران هێرشی نوێی مووشەكی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد

شەیری بکە لە:
ئێران هێرشی نوێی مووشەكی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد

بۆردوومانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

ئێران شەپۆڵێكی نوێی مووشەك ئاراستەی ناوچە جیاوازەكانی ئیسرائیل دەكات، لە سەرجەم شارەكان زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا، دەستەی فریاگوزاری ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكە لانیكەم 27 كەس برینداربوون كە سیانیان برینەكانیان سەختە.

بڵاوکراوەی فەرمی: كەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی هەینی 20ـی حوزەیران، ئێران 23 مووشەكی ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا كردووە و بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانیش، سیستمی بەرگری لە ئاسمانی شارەكانی ئیسرائیل كارا كرا. دوو مووشەك لەنزیك بەندەری حەیفا و دامەزراوە حكومییەكان كەوتووەتە خوارەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی دەستەی فریاكەوتنی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەكەی سەر شاری حەیفا، لانیكەم 27 كەس بریندار بوون كە سێ لەو بریندارانە دۆخیان خراپە.

لەلایەكی دیكەوە: میدیاكانی ئێران باس لەوە دەكەن، ئەو شەپۆڵە تازەی هێرشەكان 30 مووشەكی لەخۆگرتووە.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی ئێران، لانیكەم 25 كەس كوژراون و زیاتر لە دووهەزار و 500 كەسیش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ