سەرووی 600 كۆچبەر لە ئیجە ڕزگار دەكرێن

شەیری بکە لە:
سەرووی 600 كۆچبەر لە ئیجە ڕزگار دەكرێن

ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێک لە دەریای ئیجەدا. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان

ئاڤا نیوز

لە ماوەی چل و هەشت كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە 600 كۆچبەر لە ئاوی ئیجە ڕزگار كراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانیان لە ماوەی دوو ڕۆژدا، سەرووی 600 كۆچبەریان لە ئاوی دەریای ئیجە لە خنكان ڕزگار كردووە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان، کۆچبەرەکان لە دوو بەلەمدا بوون و بەلەمی یەکەم 352 کۆچبەری هەڵگرتبوو، لەكاتێكدا خۆی توانای هەڵگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نییە، لە نزیک گادۆس کە دوورگەیەکی بچووکی یۆنانە رزگار کراون، بەلەمێكی دیكەش كە 278 كۆچبەر هەڵگرتبوو، لەنزیك دوورگەی گەشتیاریی كریتی، ڕزگار كراون.

لەلایەكی دیكەوە: دوێنێ پێنجشەممە، هەر لە دەریای ئیجە دوو بەلەمی دیكەی کۆچبەران کە یەکێکیان 73 کۆچبەر و ئەوەی دیکەیان 26 کۆچبەری هەڵگرتبوو، ڕزگار کران.

ئەمەش بزانە: سەرجەم کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە دورگەی کریت و تا ئێستا دەسەڵاتدارانی یۆنان ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ